Author: alan131210 » Sat Sep 08, 2012 1:15 pm
Shekh Mahmod - Berde Qaareman monument - Completed
cost: 800 million dinars
area: 8000 m2
client: KRG agricultural ministry
داستانی به‌رده‌قاره‌مان كه له(22ی حوزه‌یرانی 1919)ڕوویدا، خاڵی وه‌رچه‌رخانی شۆڕش و به‌رگریكردنی گه‌له‌كه‌مان بوو له‌به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماری گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهانی ئه‌و كات كه به‌ریتانیا بوو.
له‌به‌شێكی تری ئه‌و نووسینه‌دا هاتووه: ئه‌و داستانه قاره‌مانێتییه به ڕابه‌رایه‌تی (شێخ مه‌حمودی حه‌فید) هاوسه‌نگی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌كه‌ی گۆڕی، به‌ڵام به‌گژاچونه‌وه‌ی داگیركه‌ران بووه هه‌وێنی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دژ به‌داگیركه‌ران له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، له‌داستانی بهردهقارهكان (48)شۆڕشگێڕ شه‌هیدبوون و زیاتر له(120) شۆڕشگێڕیش به‌دیل گیران".
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی جێبه‌جێكردنی مۆنۆمێنته‌كه ئه‌ندازیار (مهاباد حه‌فید)ه و ستافی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێوه‌بردنیش بریتین له(كه‌مال عه‌بدوڵڵا محێدین، زه‌نوێر محه‌مه‌د سه‌عید، ئامانج سه‌عید قادر، هه‌ردی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، ساڵح قادر سه‌عید، مه‌ریوان مسته‌فا، گۆران محێدین و دیلان عادل)، مۆنۆمێنته‌كه له‌ئێستادا به‌ڕووی گه‌شتیاران كراوه‌ته‌وه و به‌ڕابردووی خۆڕاگری خۆیه‌وه ئاماده‌یه پێشوزای لهسهردانیكهرانی بكات.
شێخ مه‌حمودی حه‌فید كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ محه‌مه‌ده بچكۆله‌ی كوڕی حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه، دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردستانه، له (18ی حوزه‌یرانی ساڵی 1919)دا ئینگلیز به تۆپ و فڕۆكه و هێزێكی گه‌وره‌ی بێشوماره‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌راڵ (فرایزه‌ر) له‌ده‌ربه‌ندی بازیان په‌لاماری هێزه‌كانی شێخ مهحمودیدا، له‌و شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانی شێخ مه‌حمود قاره‌مانێتییه‌كی زۆریان نواند و قوربانییه‌كی گه‌وره‌یان به‌خشی، به‌ڵام ئاكامی شه‌ڕه‌كه به سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی ئینگلیز كۆتایی هات.
له‌و شه‌ڕه‌دا شێخ مه‌حمود به‌برینداری له‌پاڵ به‌رده‌قاره‌ماندا ده‌ستگیركرا و له‌مانگی ته‌مموزی هه‌مان ساڵدا بڕیاری له‌سێداره‌دانی درا، به‌ڵام له‌ژێر گوشاری ڕایگشتی و له‌ترسی به‌رپابوونی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كورد، ئه‌و حوكمه گۆڕا به‌حوكمی (10) ساڵ زیندانی و شێخ مه‌حمودیان دوورخسته‌وه بۆ هیندستان.
شێخ مه‌حمودی حه‌فید، ڕۆژی (9/10/1956) له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غداد كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی به‌ڕێزێكی زۆره‌وه له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكانی دڵسوزی شێخی نه‌مر و كورد و كوردستان له ته‌نیشت گۆڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
Berde Qareman battle happened in 1919 against the British forces.
in the battle 48 Peshemrga were martyred and 120 were captured prisoners.
The british forces backed by heavy artillery, jets and under the commander of general Frayzer in Bazyan attacked Shekh Mahmod forces.
Shekh Mahmod was captured in the battle wounded laying under a rock, and in the same year his execution was ordered but it was halted under heavy local people's complaint and fearing an uprising his sentence was altered to 10 years imprisonment in India.
Shekh Mahmod on the 9/10/1956 died in a hospital in Baghdad, his body was buried next to Kak Ahmedi Shek in Sulaimani's great mosque.
Last edited by
alan131210 on Sat Sep 08, 2012 4:50 pm, edited 1 time in total.
…………………………………………………………
KERKUK is the Heart of Kurdistan
Kurdish state is on the horizon with WK now freed great kurdistan is closing in.